ته‌ندروستی -
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان هاوڵاتیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر خواردنی ته‌واوكاری خۆراكی"ڤیتامین C" بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له توشبوون به په‌تای وه‌رزی و سه‌رما بپارێزن، به‌ڵام پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن خواردنی میوه‌ی كیوی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته ئه‌م ڤیتامینه‌ی ده‌ستبكه‌وێت و له خواردنی ته‌واوكاره خۆراكیه‌كانی ئه‌م ڤیتامینه دوور بكه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی"هێڵس" تایبه‌ت به هه‌واڵی ته‌ندروستی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 6 هه‌فته خواردنی دوو كیوی یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات بڕی پێویست له ڤیتامین سی ده‌ستبكه‌وێت ئه‌ویش 150 میلیگرامه.
پسپۆڕان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن خواردنی ئه‌م بڕه له میوه‌ی كیوی یارمه‌تی جه‌سته ده‌دات ڤیتامین C وه‌ك پێویست ده‌ستبكه‌وێت و پێویستی به ته‌واوكاری خۆراكی نه‌بێت، ئه‌مه بێجگه له‌و سوودانه‌ی دیكه كه میوه‌ی كیوی هه‌یه‌تی.
لۆرا بۆری پزیشكی پسپۆڕی خێزانه ده‌ڵێت" میوه‌ی كیوی به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، ئه‌وه‌ش باشترین چه‌كه بۆ وه‌رزی زستان هه‌تا له توشبوون به په‌تا وه‌رزیه‌كان و نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه‌كان پارێزراوبیت، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی كه‌سه‌كه هه‌ستیاری نه‌بێت بۆ ئه‌م میوه‌یه"
توێژینه‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن میوه‌ی كیوی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی كۆلیسترۆڵی باش و كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری سیانی و دابه‌زاندنی په‌ستانی خوێن سوودی هه‌یه، ئه‌وانه‌ش كه ئاستی له‌شیان كه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆراكانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به ئاسن ده‌توانن ئه‌م میوه‌یه بخۆن.