‌له‌كاتی كه‌می ئاسن له‌ خوێندا هه‌ست به‌م نیشانانه‌ ده‌كه‌یت



ته‌ندروستی‌ -

ئاسن پێویسته‌ بۆ زۆرینه‌ی‌ كرداره‌ فیسیۆلۆجیه‌كان كه‌ گرنگ و پێویسته‌ بۆ ئه‌رك و كاری ئه‌ندامه‌كانی له‌ش به‌شێوه‌یه‌كی دروست، چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌یه‌ ئاماژه‌ بۆ كه‌می ئاسنی خوێن ده‌كات.

دكتۆره‌ یكاترینا كاشوخ له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ گۆڤاری" ئه‌ز ڤیستا" وتویه‌تی "دیارترین نیشانه‌ی‌ كه‌می ئاسنی خوێن بریتیه‌ له‌ خێرا ماندووبون، به‌جۆرێك مرۆڤ پاش هه‌ستان له‌ خه‌و هه‌ست به‌ ماندوێتی ده‌كات، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ته‌نێكی ئاسایی هه‌ڵبگرێت پێویستی به‌وه‌ هه‌یه‌ حۆی زۆر ماندوو بكات، بێجگه‌ له‌وه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستیه‌یان هه‌یه‌ ڕه‌نگیان زه‌رد ده‌بێت چونكه‌ خوێن ناتوانێت وه‌ك پێویست ئۆكسجین هه‌ڵبگرێت و بیگوازێته‌وه‌ بۆ به‌شه‌كانی دیكه‌ی‌ له‌ش، لێدانه‌كانی دڵ خێرا ده‌بێت و كه‌سه‌كه‌ هه‌ست به‌ ئازاری سه‌ر و سه‌ر سوڕان ده‌كات"

كه‌می ئاسنی خوێن كاریگه‌ری له‌سه‌ر قژ و نینۆك ده‌بێت، ته‌نان قڵیشاوی لاته‌نیشتی لێو و دروسبوونی برینی به‌ ئازار له‌سه‌ر زمان په‌یوه‌ندی به‌ كه‌می ئه‌م كانزایه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ خوێندا.

ئه‌و كاته‌ی‌ كه‌می ئاست له‌ خوێندا درێژه‌ ده‌كێشێت كه‌سه‌كه‌ توشی چه‌ندین نه‌خۆشی درێژخایه‌ن ده‌بێت له‌ناویاندا توندی هه‌ناسه‌ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن و لاوازی سیستمی به‌رگری، خه‌مۆكی و لاوازی به‌رگری له‌ش و كه‌مبوونه‌وه‌ی‌ ته‌ركیز، ئه‌م گرفته‌ به‌دیاریكراوی له‌ ماوه‌ی‌ دووگیاندا ئه‌گه‌ری له‌دایكبوونی پێشوه‌خته‌ی‌ منداڵ و كه‌می كێشی كۆرپه‌ زیاد ده‌كات"

باشترین سه‌رچاوه‌كانی ئه‌م كانزایه‌ بریتیه‌ له‌" گۆشتی سور و ماسی و پاقله‌مه‌تی و هه‌ندێك جۆری سه‌وزه‌ له‌ناویاندا سپێناغ، هه‌ركات ئه‌و خواردنانه‌ت خوارد كه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ كانزای ئاسن ئه‌و جۆره‌ خواردنانه‌شی له‌گه‌ڵدا بخۆ كه‌ بڕێكی زۆر ڤیتامین سی تیادایه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ جه‌سته‌ به‌ باشی توانای مژینی ئاسنه‌كه‌ی‌ هه‌بێت"


PM:03:11:14/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌