ته‌ندروستی -
كەی سەردانی پزیشک بکەم، کە ئازاری ئەژنۆم هەیە؟ دكتۆر یاد عه‌توف پزیشكی ئێسك و جومگه له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات كه ئازاری ئه‌ژنۆیان هه‌یه سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
لە کاتی هەبونی ئازاری ئەژنۆدا لەم کاتانەدا پێویستە بە زوویی سەردانی پزیشک بکرێت:
1- ئەگەر ئەژنۆکە ئاوسابوو وە ئازاری هەبوو
2- ئەگەر کەسەکە لەگەڵ ئازاری ئەژنۆ ئاوسان و سوربونەوە ، تاشی لەگەڵ بوو
3- ئەگەر ئازارەکە باشتر نەبوو بەڵکو خراپتر بوو دوای چەند ڕۆژێک
4- ئەگەر کەسەکە نەیتوانی کێش هەڵبگرێت بەهۆی ئازاری ئەژنۆکە
5- ئەگەر شێوەی ئەژنۆکە گۆڕابوو
6- ئەگەر کەسەکە نەیتوانی ئەژنۆی بنوشتێنێتەوە