ته‌ندروستی -
دكتۆره یكاترینا یانگ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كوێره ڕژێنه‌كان باس له‌وه ده‌كات ڤیتامین D زۆر گرنگ و پێویسته بۆ جه‌سته، به‌ڵام له وه‌رزی زستاندا چۆن بڕێكی پێویست له‌م ڤیتامینه ده‌ست جه‌سته ده‌كه‌وێت؟
جه‌سته‌ی مرۆڤ پاش ئه‌وه‌ی تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌ی به‌رده‌كه‌وێت ئه‌م ڤیتامینه دروست ده‌كات، به‌ڵام له وه‌رزی زستاندا ڕۆژ كورته و تیشكی خۆر كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت له‌به‌رئه‌وه ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م ڤیتامینه له جه‌سته‌دا كه‌م ببێته‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاستی ڤیتامین D له جه‌سته‌دا هۆكاره بۆ توشبوون به په‌تا وه‌رزیه‌كان به به‌رده‌وامی و تێكچوونی نوستن و خراپبوونی مه‌زاج و گۆڕان له كێش، دابه‌زینی به‌رگری له‌ش و لاوازبوونی توانای مێشك.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" له وه‌رزی زستاندا بۆ ئه‌وه‌ی جه‌سته بڕی پێویست ڤیتامین D ده‌ستبكه‌وێت ئه‌وه باشتر وایه ماسی و خۆراكه ده‌ریاییه‌كان و هێلكه و په‌نیر" بخورێت هاوكات ئه‌و خۆراكانه‌ی مه‌گنسیۆم و ئۆمیگا سێ له پێكهاته‌یدا هه‌یه، هاوكات خواردنی شه‌كر كه‌مبكرێته‌وه.