ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ڕۆژانه ڕۆیشتن بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر یان ئه‌نجامدانی یاری تێنس یان مه‌له‌كردن، یارمه‌تی دره‌نگ پیربوون ده‌دات.
به‌گوێره‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه گۆڤاری" سه‌ن" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه و له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خانم كه له ته‌مه‌نی 65-73 ساڵیدا بوون ده‌ركه‌وتوه" ئه‌و خانمانه‌ی خانه‌نشین بوون به‌ڵام هه‌فتانه به‌لایه‌نی كه‌مه دوو كاتژمێر و نیو ڕاهێنانی سادده ده‌كه‌ن، كه ده‌كاته 22 خولهك له ڕۆژێكدا، ئه‌گه‌ری پیربوونیان دره‌نگتره به‌راورد به‌و ئافره‌تانه‌ی ئه‌م چالاكیه‌یان نییه"
ئه‌نجامه‌كان ده‌ریانخستوه، ڕاهێنانی وه‌رزشی بۆ ماوه‌ی 150-300 خولهك هه‌فتانه ئه‌گه‌ری پیربوون به‌ڕێژه‌ی %26 كه‌مده‌كاته‌وه و ئه‌گه‌ر زیاتر له 300 خولهك هه‌فتانه وه‌رزش بكرێت ئه‌وه ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بۆ %34 و زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
سه‌نته‌ری خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتیمانی به‌ریتانیا داوا ده‌كات له‌و كه‌سانه‌ی خانه‌نیشین بوون له چالاكی ڕۆژانه و وه‌رزشكردن نه‌وه‌ستن، ده‌شڵێت" هه‌ندێك كاری ناوماڵ و ڕۆیشتن به‌پێ و سه‌ماكردن و كاری ناو باخچه ئه‌مانه‌ش سودیان هه‌یه و یارمه‌تی به‌هێزبوونی ماسولكه ده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر دوو ڕۆژ له هه‌فته‌دا ئه‌نجامبدرێن"