ته‌ندروستی -
قاوه یه‌كێكه له‌و خواردنه‌وانه‌ی زۆر كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان ئاره‌زووی ده‌كه‌ن له‌به‌ر تامه تایبه‌ته‌كه‌ی بێجگه له‌وه‌ش كاریگه‌ری چالاككه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ئایا خواردنه‌وه‌ی قاوه به‌یانیان سوودی هه‌یه؟
دكتۆره یكاترینا كاشوخ پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی كۆئه‌ندانی هه‌رسه له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڤاری"ئه‌ز ڤیستا" وتویه‌تی قاوه به‌هۆی ئه‌و كافاینه‌ی تیادایه بهئاگاهێنهرێكی سروشتیه، به‌یانیان چالاكییه‌كی تایبه‌تی جه‌سته‌ی و مێشكی ده‌دات به مرۆڤ، هاوكات كافاین ڕێگری ده‌كات له دروستبوونی به‌ردی زراو و ملوله‌كانی خوێن به‌هێز ده‌كات و ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره و زه‌هایمه‌ر و شێرپه‌نجه‌ی پێست و مه‌مك و پرۆستات كه‌مده‌كات، دژه خه‌مۆكیه‌كی سروشتیه."
به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی" هه‌ر كه‌سێكی ته‌ندروست ڕۆژانه ده‌توانێت ته‌نها 2-4 فنجان قاوه بخواته‌وه، به‌ڵام ته‌نها قاوه نییه كه كافاین ی تیادایه، چا له‌گه‌ڵ كاكاو و چه‌ندین جۆری خواردنه‌وه‌ی دیكه كافاین له پێكهاته‌یدا هه‌یه، هه‌ندێك كه‌س له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی قاوه و هه‌ر خواردنه‌وه‌یه‌ك كافاین ی تیادا بێت كه‌سه‌كه توشی هه‌ستیاری ده‌بێت و نیشانه‌كانی ئازاری سه‌ر و دڵتێكهه‌ڵاتن و خێرابوونی لێدانی دڵ ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت قاوه له‌سه‌ر گه‌ده‌ی خاڵی بخورێته‌وه چونكه جێگه‌ی ژه‌می به‌یانیان ناگرێته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده و ئازاری سك زیاد ده‌كات، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش زیانی هه‌یه كه گرفتی كۆئه‌ندامی هه‌رسیان هه‌یه چونكه ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده زیاتر ده‌كات.
ئه‌م خانمه پزیشكه ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات به‌یانیان قاوه به شیر یان كرێمی كه‌م چه‌وری بخۆنه‌وه چونكه ئه‌وه بۆ گه‌ده باشتره، خواردنی قاوه له‌گه‌ڵ شه‌كر و شیرینی باشتر وایه خۆتی لێ دوور بخه‌یته‌وه چونكه زیان به ڕێكی له‌شولار و ته‌ندروستی ددان ده‌گه‌یه‌نێت.