دڵه‌ڕاوكێ كار له‌ ته‌ندروستی ددان ده‌كات



ته‌ندروستی‌ - 

زۆر كه‌س به‌ده‌ست دڵه‌ ڕاوكێ ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار به‌جێ ده‌هێڵێت، به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نییه‌ به‌ڵكو دڵه‌ڕاوكێ كارده‌كاته‌ سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ی‌ جه‌سته‌.

له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ پزیشكی پسپۆڕی ڕوسی له‌ پزیشكی دوباره‌ ڕاهێنانه‌وه‌ سێرگی ئه‌گابكین وتویه‌تی" دڵه‌ڕاوكێ ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌مار نابێت به‌ڵكو كار له‌ ته‌ندروستی ددانیش ده‌كات"

ئه‌م پزیشكه‌ وتویه‌تی"به‌هۆی دڵه‌ڕاوكێوه‌ مرۆڤ ددانه‌كانی له‌ یه‌ك ده‌خشێنێت له‌كاتی نوستندا، ئه‌مه‌ش پێی ده‌وترێت دانه‌ جیڕه‌، زۆر كه‌س هه‌ست به‌م گرفته‌ ناكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌م حاڵه‌ته‌وه‌ ددان زیانی به‌رده‌كه‌وێت و كلۆر ده‌بێت"

دانه‌ جیڕه‌ به‌ Bruxism  ناسراوه‌ بریتیه‌ له‌ خشاندنی هه‌ردوو شه‌ویلگه‌ له‌یه‌ك به‌ڵام به‌هێزێكی زۆر، زۆر جار ئه‌م بابه‌ته‌ له‌كاتی نوستندا ڕووده‌دات، هه‌ندێك كه‌س ئه‌و كاته‌ش كه‌ به‌ ئاگا و به‌خه‌به‌رن به‌ده‌ست ئه‌م حاڵه‌ته‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

ئه‌گه‌رچی هۆكاره‌كانی دانه‌جیڕه‌ به‌ته‌واوه‌تی ئاسان نییه‌ دیاری بكرێت، به‌ڵام ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ زانستیه‌كان سه‌لماندویه‌تی دڵه‌ڕاوكێ و سترێس و كێشه‌ی‌ سۆزداری هۆكاره‌ بۆ دانه‌جیڕه‌ و لێكخشاندنی شه‌ویلگه‌كان له‌یه‌كتر و هه‌ندێكجاریش به‌كارهێنانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه‌ی‌ مه‌ی‌ و كێشانی جگه‌ره‌ هۆكاره‌ بۆ ئه‌م حاڵه‌ته‌.



PM:03:56:23/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 848 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌