‌باوترین نیشانەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم



ته‌ندروستی‌ - 

نەخۆشی ڕۆماتیزم بریتییە لە نەخۆشییەکی بەرگری خۆکار ، کە کاریگەری لەسەر ئەو ماددە شلەی نێوان جومگەکان دەبێت کە جومگەکە دادەپۆشێت (synovium)، و دەبێتە هۆی ئاوسانی جومگەکە، ئەمەش لە بەرامبەردا دەبێتە هۆی ئازارێکی زۆر لە جومگەکەدا، دکتۆر ئالان پسپۆڕی نەشتەرگەری ئێسک له‌م بابه‌ته‌دا باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانە سەرەتاییەکان
نیشانە سەرەتاییەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم لە جومگە بچووکەکاندا دەردەکەون، زۆرجار هەوکردنەکە لە یەک کاتدا لە چەند جومگەیەکدا دەردەکەوێت، ولە قۆناغی یەکەمدا کاریگەری لەسەر جومگە بچووکەکان دەبێت، وەک جومگەی مەچەک، و پەنجەکان، پاژنە و پەنجەی پێیەکان.

لەگەڵ پێشکەوتنی هەوکردنی جومگەکانی ڕۆماتیزم، نیشانەی تر دەردەکەون کە بریتیین لە:
1-ئازاری جومگە.
2-ئاوسانی جومگەکان.
3-هەستیاری جومگەکان بە دەست لێدان.
4-سووربوونەوە و ئاوسانی پەنجەکانی دەست
5-دروستبوونی بارستەیەکی ڕەق لە ژێر پێست لە قۆڵەکاندا.
6-ماندوێتی.
7-هەستکردن بە ڕەقبوون و وشکبوونەوەی جومگەکان لە بەیانیاندا کە بەلایەنی کەمەوە ٣٠ خولەک دەخایەنێت.
8-تا.
9-دابەزینی کێش.


PM:08:09:26/05/2024




ئه‌م بابه‌ته 584 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌