ته‌ندروستی -
كۆنگره‌ی هندی تایبه‌ت به توێژینه‌وه‌ی پزیشكی ICMR ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی مامناوه‌ند چا و قاوه بخۆنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا 17 ستایل و سیستمی خواردنی نوێی به هاوكاری په‌یمانگای نیشتیمانی هندی NIN بڵاوكردۆته‌وه به ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی سیستمی خواردنی ته‌ندروست له‌ناو هاوڵاتیان.
به‌گوێره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌ی پێگه‌ی NDTV بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ڕێنمایی تایبه‌ت به گرنگی په‌یڕه‌وكردنی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست و هه‌مه‌چه‌شن بڵاوكردۆته‌وه و ئاگای دراوه‌ته هاوڵاتیان دوور بكه‌ونه‌وه له زۆر خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه به‌هۆی زیانه ته‌ندروستیه‌كانی.
پسپۆڕان له ICMR ده‌ڵێن" چا و قاوه هه‌ردووكیان كافاین له پێكهاته‌یاندا هه‌یه هانی سه‌نته‌ری كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌دات، باشتر وایه یه‌ك كاتژمێر پێش و دوای نانخواردن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چا و قاوه نه‌خورێته‌وه چونكه ئاسنی جه‌سته هه‌ڵده‌مژێت به‌دیاریكراوی ئه‌و ئاسنه‌ی له‌گه‌ده‌دا هه‌یه، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌سه‌كه توشی كه‌می ئاسن ببێت له خوێندا له‌گه‌ڵیدا گرفتی كه‌مخوێنی، زۆر خواردنه‌وه‌ی قاوه هۆكاره بۆ به‌رز بوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ"
سه‌باره‌ت به باشترین سیستمی خۆراكی پسپۆڕان داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست په‌یڕه‌و بكه‌ن كه ده‌وڵه‌مه‌ند بێت به میوه و سه‌وزه و دانه‌وێڵه و گۆشتی بێ چه‌وری و خواردنی ده‌ریایی، زه‌یت و شه‌كر و خوێ زۆر كه‌م بكرێته‌وه.