‌چه‌ند زانیاریه‌ك له‌سه‌ر نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌



ته‌ندروستی‌ - 

ڕۆماتیزمه‌ یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشییه‌ باوه‌كان له‌ جیهاندا، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر هێمن پسپۆڕی نەخۆشیەکانی جومگە و ئێسک و رۆماتیزم وه‌ڵامێكی دروستی چه‌ند پرسیارێك له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌داته‌وه‌.

1-ئایا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ چاره‌سه‌ری بنه‌بڕی هه‌یه‌؟ 
زۆربەی نەخۆشییە ڕۆماتیزمیەکان نەخۆشی درێژ خایەنن چارەسەری کۆتاییان نیە نەخۆش ناچارە لەسەر دەرمانەکانی بەردەوام بێت.

2-ئایا ڕۆماتیزم هیچ چارەسەری هەیە لە دەرەوەی وڵات؟
زۆربەی زۆری چارەسەرەکانی نەخۆشی ڕۆماتیزم لە ناو کوردستان و عێراق بەردەستن، بەڵام ئەگەر نەخۆشیەکەت زۆر دەگەمەن بوو و چارەسەری نەبوو ئەوا خۆمان ڕێگا چارەسەرت پیشان ئەدەین لە هەر کوێ هەبێت.

3-مەعقولە تاکو ئێستا زانستی پزیشکی نەیتوانیوە چارەسەری کۆتای_بنبڕ بۆ نەخۆشیەکانی ڕۆماتیزم بدۆزێتەوە؟
بەڵێ مەعقولە لەبەر ئەوەی هەر وەکو نەخۆشیە درێژخایەنەکانی تری وەکو شەکرە و زەخت و ڕەبۆ...نەخۆش دەبێت لەسەر دەرمان بەردەوام بێت تا نەخۆشییەکەی کۆنترۆڵ دەکرێت.

4-ئایا ڕۆماتیزم لە منداڵاندا دروست دەبێ؟
بەڵێ زۆربەی ئەو نەخۆشییە ڕۆماتیزمیانەی لە گەورە ساڵاندا ڕوودەدەن لە منداڵانیشدا دەکرێ ڕووبدەن.

5-هۆکاری سەرەکی نەخۆشیەکانی ڕۆماتیـزم چین؟
بەگشتی هۆکاری بۆماوەی دەوری سەرەکی دەبینێت لەگەڵ هەندێک هۆکاری ژینگەیی و دەرەکی وەکو ڤایرۆس و بەکتریا و هەندێک ماددەی کیمیایی.



PM:09:07:25/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌