ته‌ندروستی -
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه خواردنی چه‌ره‌س و دانانی له سیستمی خۆراكیدا چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه.
توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی به به‌رده‌وامی چه‌ره‌س ده‌خۆن ئه‌وه كه‌متر كێشیان زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ری قه‌ڵه‌وبوونیان كه‌متره.
بیانكا تامبۆریلۆ پسپۆڕی خۆراكه ده‌ڵێت" چه‌ره‌س به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زۆر گرنگه بۆ دابه‌زاندنی كێش چونكه بڕێكی زۆر چه‌وری ته‌ندروستی تیادایه، ئه‌وه‌ش هه‌ستكردن به تێربوون زیاد ده‌كات و كالۆری زۆر باشی تیادایه به‌ڵام ئه‌مه هۆكار نییه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی، باشتر وایه ڕۆژانه 1-2 ژه‌م چه‌ره‌س بخورێت.
چه‌ند جۆرێك چه‌ره‌س یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌ده‌ن:
1- باده‌م: بڕێكی زۆر پێكهاته‌ی خۆراكی باشی تیادایه، یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ دابه‌زاندنی كێش، دوو ژه‌م باده‌م زیاتر له 7 گرام ڕیشاڵی تیادایه، ئه‌گه‌ری توشبوون به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و شه‌كره‌ی جۆری دوو كه‌مده‌كات، كاری كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات و مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن كه‌مده‌كاته‌وه.
2-گازۆ: چه‌ندین توێژینه‌وه سه‌لماندویه‌تی خواردنی ئه‌م چه‌ره‌سه یارمه‌تی پاراستن و دروستكردنی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌دات.
3-گوێز: بێجگه له‌وه‌ی توانای چالاككردنی مێشكی هه‌یه، هاوكات ڕێگری ده‌كات له برسێتی توند و ئاره‌زووی زۆر بۆ نانخواردن.