ڕێگایه‌كی ئاسان چاره‌سه‌ری ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشت ده‌كات



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ ڕێگایه‌كی ئاسان و بێ به‌رامبه‌ر هه‌یه‌ بۆ ڕێگری كردن له‌ ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشت به‌ تایبه‌ت له‌ناو كه‌سانی پێگه‌یشتوو و ئه‌وانه‌ی‌ مێژویه‌كی درێژیان له‌گه‌ڵ ئه‌م ئازاره‌ هه‌یه‌.

پسپۆڕان له‌ زانكۆی" ماكواری" له‌ ئوستورالیا  یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ی‌ له‌م جۆره‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ تیایدا سووده‌كانی ڕۆیشتن به‌ پێ یان خستۆته‌ ڕوو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشت.

زاناكان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی‌" ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ هه‌فتانه‌ 5 جار و هه‌ر جارێك بۆ ماوه‌ی‌ 30 خوله‌ك به‌ پێ ده‌ڕۆن و له‌گه‌ڵیدا چاره‌سه‌ری سروشتیان وه‌رگرتوه‌ ڕزگاریان بووه‌ له‌ ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشت، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ چاره‌سه‌ره‌یان به‌كارنه‌هێناوه‌"

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ گۆڤاری  The Lancet بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ ڕۆیشتن به‌پێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕۆژانه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی 800 ملیۆن هاوڵاتی ده‌بێت له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشت ئازارێكی بڵاو و به‌رده‌وامه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر كوالیتی ژیانی تاك ده‌بێت.
 



PM:08:10:27/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌