ته‌ندروستی -
دكتۆر ئه‌لیكسی بیرجینیكۆڤ سه‌رۆكی به‌شی خۆراك له زانكۆی ته‌كنه‌لۆجیای زینده‌ی له ڕوسیا چه‌ند ڕێنماییه‌كی سه‌باره‌ت به خواردن و خواردنه‌وه له وه‌رزی هاویندا پێشكه‌شكردوه.
له لێدوانێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی نۆفۆستی ڕوسی ئه‌م پسپۆڕه وتویه‌تی" له كه‌شی گه‌رم و هاوینان باشتر وایه ڕۆژانه 2.5 -3 لیتر ئاو بخورێته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌رزش ده‌كه‌ن ده‌بێت زیاتر ئاو بخۆنه‌وه و به‌نزیكه‌ی بگاته 4 لیتر، به‌ڵام ئه‌م بابه‌ته ئه‌و كه‌سانه ناگرێته‌وه كه توشی نه‌خۆشی سستی دڵ بوون یان نه‌خۆشی گورچیله‌یان هه‌یه چونكه بابه‌ته‌كه بۆ ئه‌وان جیاوازه"
بیریجینیكۆف ده‌شڵێت" دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنه‌وه‌ی قاوه‌ی خه‌ست و ترشیات و خواردنی سوێر و پڕ له به‌هارات له‌م وه‌رزه‌دا، سه‌باره‌ت به‌و خواردنانه‌ی پرۆتینی زۆره وه‌ك گۆشتی بر‌ژاو و مریشك و ماسی و په‌تاته و پاقله‌مه‌تی كاتی زۆریان ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رس ببن، ئه‌مه‌ش پله‌ی گه‌رمای له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه و زیان به ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و زه‌ڵاتانه‌ش كه چه‌ند جۆرێك كه‌ره‌سته له پێكهاته‌یدا هه‌یه زیانی هه‌یه چونكه به‌كتریا له‌سه‌ری گه‌شه ده‌كات و هۆكاره بۆ ژه‌هراوی بوون و توشبوون به نه‌خۆشی"
به‌گوێره‌ی وته‌كانی ئه‌م پسپۆڕه باشترین خواردن له‌م وه‌رزه‌دا" زه‌ڵاته‌ی سه‌وزه و شۆربا و به‌رهه‌مه‌كانی شیره‌مه‌نی و ژه‌می سوك و سارد و له‌خواردنی ئه‌و جۆره شیرینیانه دوور بكه‌وه‌ره‌وه كه ده‌زانیت زوو خراپ ده‌بێت"