ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ چاره‌سه‌ری گێژبوونی دوای هه‌ستانه‌ سه‌رپێ تاقیبكه‌ره‌وه‌



ته‌ندروستی‌ - 

هه‌ستكردن به‌ گێژخواردنی له‌كاتی هه‌ستان له‌سه‌ر پێ دیارده‌یه‌كی باوه‌ په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ به‌ دایه‌زینی په‌ستانی خوێن، ئه‌و كاته‌ی‌ په‌ستانی خوێن به‌م خێراییه‌ و له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا داده‌به‌زێت په‌یوه‌ندی نییه‌ به‌ هیچ كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستیه‌وه‌ و پێی ده‌وترێت" دابه‌زینی په‌ستانی خوێن ئۆرتۆستاتیک.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه‌ به‌م دواییانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا چاره‌سه‌ری كاریگه‌ری ئه‌م سه‌رگێژخواردنه‌ خراوه‌ته‌ڕوو به‌بێ خه‌رجی و به‌كارهێنانی ده‌رمان ئه‌ویش له‌ڕێی ئه‌نجامدانی دوو ڕاهێنانی سادده‌ی‌ ماسولكه‌كان.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی‌ زۆرترین نیشانه‌كانی ئه‌م جۆره‌ له‌ دابه‌زینی په‌ستانی خوێن زۆر باوه‌ پاش هه‌ستانه‌ سه‌رپێ دوای ماوه‌یه‌ك له‌ دانیشتن زۆركات نیشانه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته‌ ماوه‌ی‌ چه‌ند خوله‌كێك به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ندێكجار نیشانه‌كانی لێڵبوونی بینین و هه‌ستكردن به‌ لاوازبوون و له‌ده‌ستدانی هۆش و دڵتێكهه‌ڵاتنی له‌گه‌ڵ ده‌بێت.

پسپۆڕان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌یان له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌  Heart Rhythm Journal ی پزیشكی بڵاوكردۆته‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن هه‌ندێك ڕاهێنانی سادده‌ی‌ ماسولكه‌ پێش و پاش وه‌ستان یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌دات، ده‌كرێت وه‌ك هۆكارێكی خۆپارێزی به‌كاربهێندرێت.

دوو ڕاهێنانه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ بارزكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌ژنۆ له‌كانی دانیشتن به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی‌ 30 چركه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ هه‌ستیته‌ سه‌رپێ، ڕاهێنانی دووه‌م جوڵاندنی قاچه‌كانه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 30 چركه‌ پاش هه‌ستانه‌ سه‌رپێ، هه‌ردوو ڕاهێنانه‌كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ نیشانه‌كانی ئه‌م حاڵه‌ته‌.



PM:03:58:28/08/2024




ئه‌م بابه‌ته 476 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌