باشترین خۆراکه‌كان بۆ تەندروستی چاو



ته‌ندروستی‌ - 

زۆرجار خەڵک وا بیر دەکەنەوە کە كێشه‌ی‌ بینین و نەخۆشییەکانی چاو دەرئەنجامی پیربوون وتەمەنە، لە ڕاستیدا شێوازی ژیانی تەندروست دەتوانێت مەترسی تووشبوون بە کێشەی تەندروستی چاو بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە. ئەو خۆراکانەی کە ماددە خۆراکیەکانی وەک؛ زینک، ڤیتامین سی، ڤیتامین E، و بێتا کارۆتینیان تێدایە ئەگەری تێکچوونی تەندروستی چاو بەهۆی تەمەنەوە بە ڕێژەی لەسەدا ٢٥ کەمدەکەنەوە، دكتۆره كۆسار پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا ورده‌كاری زیاتری له‌باره‌ی‌ باشترین و ته‌ندروستترین خۆراكه‌كان بۆ چاو خستۆته‌ ڕوو.

1-ماسی:
ماسی بەتایبەت سەلەمون یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان بۆ تەندروستی چاو. ماسی سەلەمون و ماسییەکانی تر ئۆمیگا ٣ لەخۆدەگرن کە ئەمەش چەورییەکی تەندروستە. هەروەها دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگریکردن لە وشکبوونەوەی چاو.

2-هێلکە:
هێلکە یەکێکە لە خۆراکە گرنگەکان نەک تەنها بۆ تەندروستی چاو، بەڵکو بۆ هەموو ئەندامەکانی لەش بە گشتی. زەردێنەی هێلکە ڤیتامین A و لوتین و زیاکسانتین و زینکی تێدایە کە هەموو ئەمانە بۆ تەندروستی چاو زۆر گرنگن.

3-بادەم:
چەرەسات و بادەم لە گرنگترین خۆراکەکانن بۆ تەندروستی چاو. بۆ نموونە بادەم ڤیتامین E ی تێدایە ئەم ڤیتامینە چاوەکانت دەپارێزێت

4-شیرەمەنییەکان:
بەرهەمە شیرەمەنیەکان وەک شیر و ماست دەتوانن سوودبەخش بن بۆ چاو. کە ڤیتامین A و هەروەها کانزای زینکی تێدایە. ڤیتامین A پارێزگاری لە کۆرنیە دەکات

5-گێزەر:
باوە کە گێزەر یەکێکە لە خواردنە بەناوبانگەکان بۆ تەندروستی چاو. گێزەر وەک زەردێنەی هێلکە ڤیتامین A و هەروەها بێتا کارۆتینی تێدایە. ڤیتامین A و بێتا کارۆتین یارمەتیدەرن لە بەرەوپێشبردنی تەندروستی چاو، هەروەها دەتوانن یارمەتیدەر بن لە ڕێگریکردن لە هەوکردنی چاو و نەخۆشییە مەترسیدارەکانی تری چاو.

6-پرتەقاڵ:
پرتەقاڵ و میوە ترشەکان ڤیتامین (سی)یان تێدایە کە یەکێکە لە خۆراکە دیارەکان بۆ تەندروستی چاو، وە یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی خوێنبەرەکانی ناو چاوەکانت.



PM:09:47:01/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌