ته‌ندروستی -
پسپۆڕی خۆراك" لۆك هانا" ڕێنمایی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن دوور بكه‌ونه‌وه له خواردنی بڕێكی زۆر خۆراك له هه‌فته‌كه‌دا و ئه‌و خۆراكانه زۆر بخورێن كه كالۆری كه‌میان تیادایه و به‌سوودن بۆ دابه‌زاندنی كێش.
ئه‌م ستایله بۆ دابه‌زاندنی كێش سوودی زۆره به‌ڵام زۆر خواردنی خۆراك له پشووی كۆتای هه‌فته‌دا بڕێكی زۆر خواردن نه‌خورێت چونكه جارێكی دیكه پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی كێش له له‌شدا تێكده‌چێت.
لۆك له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕێنمای هاوڵاتیان ده‌كات په‌یڕه‌وی سیستمی خۆراكی ته‌ندروست بكه‌ن كه زۆر هاوسه‌نگ بێت واته ئه‌و خۆراكانه‌ی پڕ كالۆرین له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆراكانه تێكه‌ڵاوبكرێت كه كه‌م كالۆرین و به‌ته‌نها كه‌م كالۆری نه‌خورێت به‌ڵام خۆراكه‌كان به بڕی دیاریكراو و پێویست بخورێت.
ئه‌مانه‌ش چه‌ند ڕێنماییه‌كی گرنگه بۆ دابه‌زاندنی كێش:
1- هه‌فتانه 150 خوله‌ك وه‌رزش بكه
2- پێنج ژه‌م خواردن بخۆ له ڕۆژێكدا 80 گرام میوه و سه‌وزه‌ی فرێش وه‌ك ژه‌مێك بخورێت.
3-هه‌وڵبده هه‌فتانه نیو كیلۆ له كێش له‌شت داگریت.
4-ستیكه‌ری سه‌ر خواردنه‌كان بخوێنه‌ره‌وه و بزانه پێكهاته‌كه‌ی چییه.
5-له‌جیاتی خواردنه‌وه شیرینه‌كان ئاو بخۆره‌وه.
6-خواردنی ئه‌و خۆراكانه كه‌م بكه‌ره‌وه كه شه‌كر و چه‌وری تیادایه.