10 هۆکار ئەگەری توشبون بە دەوالی زیاتر دەکەن



ته‌ندروستی‌ - 

ڤاریز یاخود دەوالی بریتییە لە گەورەبون و ئاوسانی  بۆری خوێنهێنەرەکان کە زیاتر لە پەلەکانی خوارەوەدا دروست دەبێت،  دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن  له‌م بابه‌ته‌دا 10 هۆکار باسده‌كات كه‌ ئەگەری توشبون بە دەوالی زیاتر دەکەن.

1-تەمەن: ئەو کەسانەی دەگەنە سەروو50 ساڵی زیاتر توشی دەوالی دەبن.

2-ڕەگەز: خانمان زیاتر توشی دەوالی دەبن بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆنەکانەوە. 

3-دووگیانی: خانمنای دووگیان ئەگەری توشبون بە دەوالیان زیاد دەکات چونکە بڕی ئاوی جەستەیان زیاد دەکات و گۆڕانکاری لە هۆرمۆندا ڕوودەدات. 

4-مێژووی نەخۆشییەکە لە خێزاندا: سەرنج دراوە ئەو خێزانانەی دەوالی تیایاندا زۆرە چەند ئەندامیكیان توش دەبن بە دەوالی کەوایە هۆکاری بۆماوەیی ڕۆڵی هەیە.

5-قەڵەوی: زیادبونی کێش واتە زیادبونی نەخۆشی و کەناویاندا دەوالی.

6-زۆربەپێوە وەستان : ئەو کەسانەی ئیشەکەیان بەجۆرێکە زیاتر بەپێوەن ئەگەری توشبونیان بە دەوالی زیاد دەکات 

7-نەبون یان کەمی جوڵە: ئەو کەسانەی کە زیاتر دادەنیشن یان لەسەر جێگەن ئەوا سوڕی خوێنیان لاواز دەبێت بەمەش ئەگەری دروستبونی دەوالی زیاد دەکات.

8-مەیینی خوێن لە خوێنهێنەرە قوڵەکاندا لە ڕابوردا:ئەمە زیان دەدات لە زمانەی ناو خوێنهێنەرەکان.

9-گۆڕانی هۆرمۆنی :حەبی دژەسکپڕی یان هۆرمۆنی جێگرەوە مەترسی دەوالی زیاد دەکات. 

10-قەبزی بەردەوام : قەبزی پەستان دروست دەکات و بەمەش پەستانی ناوسک زیاد دەکات  بەمەش ئەگەری دروستبونی دەوالی دروست دەبێت.



PM:03:46:18/09/2024




ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌