ته‌ندروستی -
دكتۆره یلینا ئۆسترۆڤسكایا پسپۆڕی خۆپارێزی و ڕێگری كردن له پیری باس له‌وه ده‌كات"خوروی كۆئه‌ندامی زاوزێ و گرفتی به‌رده‌وامی كۆئه‌ندامی میز نیشانه‌یه بۆ به‌رزی ئاستی شه‌كر له خوێندا"
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" ئافره‌تان به‌هۆی هه‌بوونی ده‌ردراوی كۆئه‌ندامی زاوزێ و خووروی ئه‌و ناوچه‌یه سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی خانمان ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌رزی ئاستی شه‌كر له خوێندا هۆكاره بۆ هه‌وكردنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی جه‌سته به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بێته شوێنێكی شیاو بۆ زیادبوونی به‌كتریا"
هاوكات به‌رزی ئاستی شه‌كری خوێن هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن به‌تایبه‌ت توشبوون به نه‌خۆشی تۆڕی چاو و گورچیله و دڵ و په‌له‌كانی خواره‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" زۆرجار به‌رزی ئاستی شه‌كری خوێن زیان به دیواری ملوله‌ی خوێن ده‌گه‌یه‌نێت و نه‌رمی و لاستیكی خۆی له‌ده‌ست ده‌دات، ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ خوێن به‌ربوونی تۆڕی چاو و سست بوونی گورچیله و نه‌مانی هه‌ست له په‌له‌كاندا و دروستبوونی ئازار له ده‌ست و قاچدا"