هەشت حاڵەتی دەوالی پێویستی بە چارەسەرە



ته‌ندروستی‌ - 

دەوالی، بریتیە لەگەورە بوونێكی بەردەوامی بۆری خوێن كە لەژێر پێستدا دروست دەبێت  و لەشێوەی كرمدایە و هەندێك جار ڕەنگی (شین ،پەمەیی ، مۆر)  دەردەكەوێت و ئەم نەخۆشیە زیاتر تووشی ژنان دەبێت بەراورد بە پیاوان، دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا هەشت حاڵەتی نه‌خۆشی دەوالی باسده‌كات كه‌ پێویستی بە چارەسەرە.

1- ئازار: ئەگەر دەوالیەکە کەسەکەی توشی ئازار و ناڕەحەتی زۆر کردبوو.

2-ئاوسان: ئەگەر دەوالیەکە ئاوسانی لە پێیەکان و قولەپێیەکاندا دروست کردبوو.

3- گۆڕان و ناشرینبونی ڕەنگی پێست: ئەگەر شوێنی دەوالەیەک زۆر ناشرین بوو، ڕەقبوبو، پێست هەڵبدات ، برین دروستببێت .

4-کڵۆبونی خوێن : ئەگەر کڵۆی خوێنی مەیوو دروست بو لە شوێنی دەوالیەکە.

5-ئەگەر دەوالیەکە قەلەقی زۆری دروستکردبو بۆ کەسەکە.

6-ئەگەر دەوالیەکە بوەهۆی ئەوەی کاریکردبوە سەر ئیشوکاروباری ڕۆژانەی کەسەکە .

7- خوێنبەربون : ئەگەر دەوالیەکە ببێتەهۆی خوێنبەربون بە کەمترین بەرکەوتن.

8- ئەگەر نیشانەکان توند بون و خراپتربو دەوالیەکە دوای بەکارهێنانی گۆرەوی دەوالی و گۆڕینی ستایلی ژیانیش هەرچارەسەر نەبوو.


PM:07:06:29/10/2024




ئه‌م بابه‌ته 12 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌