ئایا گرفتی بیستن په‌یوه‌ندی به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌وه‌ چییه‌؟



ته‌ندروستی‌ - 

ملیۆنه‌ها مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌ده‌ست نه‌خۆشی شه‌كره‌ی‌ جۆری دووه‌م ده‌ناڵێنن، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تی به‌رز بوونه‌وه‌ی‌ ئاستی شه‌كره‌ له‌ خوێندا به‌ به‌رده‌وامی.

نه‌خۆشی شه‌كره‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ستی بیستن ده‌بێت، مه‌ترسی توشبوون به‌و توشكه‌ره‌ نه‌خۆشیانه‌ زیاد ده‌كه‌ن كه‌ زیان به‌ گوێ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پزیشكه‌كان بۆ پاراستنی ته‌ندروستی گوێ چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیان.

شیكردنه‌وه‌یه‌كی پزیشكی كه‌ ڕێكخراوی تایبه‌ت به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ له‌ وڵاتی به‌ریتانیا ئه‌نجامیداوه‌ تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌، نه‌خۆشی شه‌كره‌ كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سانی پێگه‌یشتوو كه‌ ته‌مه‌نیان خوار 40 ساڵه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ گرنگه‌ ڕێگری بكرێت له‌ توشبوون به‌م حاله‌ته‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌ زیانه‌ درێژخایه‌نه‌كانی به‌دووربیت كه‌ ڕه‌نگه‌ زیان به‌ ملوله‌ی‌ خوێن و ده‌مار و ئه‌ندامه‌كانی له‌ش بگه‌یه‌نێت.

باوترین نیشانه‌كانی توشبوون به‌ شه‌كره‌ی‌ جۆری دوو، هه‌ستكردن به‌ تینوێتی توند و زۆری پێویستی به‌ میزكردن و ناڕوونی له‌ بینین و دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی‌ برین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی‌ زۆرینه‌ی‌ توشبووان پێشبینی ناكه‌ن ئه‌وه‌یه‌ ئه‌م نه‌خۆشییه‌ زیان به‌ توانای بیستن بگه‌یه‌نێت، ئه‌و كاته‌ی‌ توشبوویه‌كی شه‌كره‌ هه‌ست به‌ ئازاری به‌رده‌وام و خوروی گوێ بكات ئه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكات چونكه‌ ئه‌مانه‌ نیشانه‌ی‌ توشبوونن به‌ گرفتی گوێ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌.



PM:03:23:04/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌