ته‌ندروستی -
زۆر كه‌س ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن به زوترین كات بگه‌ن به‌و كێشه‌ی ده‌یانه‌وێت، پسپۆڕی بواری خۆراك" میگان ستۆبس" تایبه‌ت به پێگه‌ی"ویلنیس 52" سێ ئامۆژگاری ساده پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌كات كه گرفتی كێشی زیادده‌ی له‌شیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت كێشیان دابه‌زێنن.
1-دوور بكه‌وه‌ره‌وه له خواردنی قتوو:
یه‌كه‌م ڕێنمای ئه‌م پسپۆڕه‌ی خۆراك پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ی ده‌كات كه كێشیان زۆره ئه‌وه‌یه، له خواردنی قتوو دور بكه‌ونه‌وه چونكه ئه‌مه چه‌وری ده‌وری كه‌مه‌ر زیاد ده‌كات، ئه‌نجامی توێژینه‌وه نوێكان په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م جۆره خواردنه و زیادبوونی كێشیان به‌یه‌كه‌وه به‌ستۆته‌وه، به‌هۆی هه‌بوونی بڕێكی زۆر له زه‌یتی هه‌دره‌جه‌كراو و شه‌كر و تام شیرینكه‌ر كه په‌یوه‌ندیان به زیادبوونی كێشه‌وه هه‌یه، باشتر وایه له‌جیاتی ئه‌مه میوه و سه‌وزه و فاسۆلیا و پاقله‌مه‌نی و چه‌ره‌س.
2-پرۆتین:
یه‌كێك له پێكهاته خۆراكیه گرنگه‌كان پرۆتینه، یارمه‌نی كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆرمۆنی گریلین ده‌دات كه هۆرمۆنی برسێتیه، پرۆتین هه‌ستی تێربوون زیاد ده‌كات و یارمه‌تی له‌ده‌ستدانی كێش ده‌دات، پرۆتین له گۆشتی سوور و مریشك و ماسی و خواردنی ده‌ریایی و هێلكه و به‌رهه‌مه‌كانی شیردا هه‌یه.
3- وه‌رزش بكه:
بۆ دابه‌زاندنی كێش پێویسته جه‌سته‌ت بجوڵێت، سه‌نته‌ری خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی (CDC) ڕێنمایی كه‌سانی پێگه‌یشتوو ده‌دات هه‌فتانه 150 خوله‌ك وه‌رزش بكه‌ن، هه‌فته‌ی دوو ڕۆژ ڕاهێنانی قورسایی بكه‌ن بۆ قاچ و ئه‌ژنۆ و پشت و سنگ و شان و قۆڵ.