كه‌مخه‌وی له‌م ته‌مه‌نه‌دا مه‌ترسیداره‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ كه‌مخه‌وی له‌ ته‌مه‌نی 40 ساڵدا هۆكاره‌ بۆ خێرابوونی پیربوونی مێشك و كاریگه‌ریه‌كه‌ هه‌تا كۆتای ته‌مه‌نی 50 ساڵی به‌رده‌وام ده‌بێت.

دكتۆره‌ كریستین یاڤی له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا له‌ سان فرانسیسكۆ و نوسه‌ری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه‌ وتویه‌تی" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ تیشكی خستۆته‌ سه‌ر گرنگی چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی كه‌مخه‌وی له‌ قۆناغی سه‌ره‌تای ژیاندا به‌ ئامانجی پاراستنی ته‌ندروستی مێشك، هاوكات ڕێكخستنی كاتی نوستن و وه‌رزشكردن و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ خواردنه‌وه‌ی‌ كافاین و مه‌ی‌ و زوو چونه‌ جێگای نوستن به‌ ئامانجی پشودان"

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 600 كه‌سی پێگه‌یشتوو ئه‌نجامدراوه‌، شێوازی نوستن و گرفته‌كانی نوستنیان وه‌ك داتا بۆ ماوه‌ی‌ 15 ساڵ وه‌رگیراوه‌ ته‌مه‌ن و ڕه‌گه‌ز و نه‌خۆشییه‌كانی به‌رزی په‌ستانی خوێن و شه‌كره‌ به‌هه‌ند وه‌رگیراوه‌ ده‌ركه‌وتوه‌ ته‌مه‌نی مێشكی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ وه‌ك پێویست نوستون درێژتره‌ به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌م ده‌خه‌ون"

ئه‌نجامی ئه‌م نوێژینه‌وه‌یه‌ له‌ گۆڤاری Neurology بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تیایدا په‌یوه‌ندی نێوان كه‌مخه‌وی و پیربوونی مێشك خراوه‌ته‌ ڕوو، ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ له‌ ناوه‌ندی ته‌مه‌نیاندان و كه‌مخه‌ون و گرفتی به‌رزی په‌ستانی خوێنیان هه‌یه‌ و وه‌ك پێویست وه‌رزش ناكه‌ن ئه‌وه‌ مه‌ترسی توشبوونیان به‌ جه‌ڵده‌ی‌ مێشك و خه‌ڵه‌فان و خه‌مۆكی زۆر زیاتر ده‌بێت له‌ قۆناغێكی دیكه‌ی‌ ته‌مه‌نیاندا.



PM:03:49:21/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌