جۆرێك سه‌وزه‌ كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت



ته‌ندروستی‌ - 

دكتۆره‌ ماریا كالۆشینا پسپۆڕی كوێره‌ ڕژێنه‌كان ئاشكرای كردوه‌ خواردنی جۆرێك سه‌وزه‌ كرداری سوتانی چه‌وری خێرا ده‌كات و ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن داده‌به‌زێنێت.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" كوله‌كه‌ به‌رهه‌مێكی زۆر ناوازه‌یه‌ هه‌موان ده‌توانن بیخۆن به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ قه‌ڵه‌ون و گرفتی كێشی زیاده‌یان هه‌یه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی‌ ڤیتامین K له‌ پێكهاته‌یدا هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفتی خه‌ستبوونه‌وه‌ی‌ خوێنیان هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ته‌مه‌نن پارێزراو ده‌بن له‌ لاوازبوونی ئێسك، بۆ منداڵانیش سوودی هه‌یه‌ ڤیتامین D ده‌به‌خشێت به‌ جه‌سته‌ و ئێسك پته‌و ده‌كات"

هاوكات كوله‌كه‌ بڕێكی زۆر زینك ی تیادایه‌ بۆ سیستمی به‌رگری له‌ش و پاراستن له‌ ڤایرۆسه‌كان سوودی هه‌یه‌، ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیزۆل داده‌به‌زێنێت، شه‌كری خوێن ڕێكده‌خات، خواردنی كوله‌كه‌ بۆ قژ و نینۆك و پێست سودی هه‌یه‌.

شه‌ربه‌تی كوله‌كه‌ سودی هه‌یه‌، ئه‌و ڤیتامینانه‌ی‌ له‌ كوله‌كه‌دا هه‌یه‌ توانای توانه‌وه‌ و مژینی هه‌یه‌ و ده‌كرێت تۆوی كوله‌كه‌ له‌ ئاماده‌كردنی زه‌ڵاته‌ به‌كاربهێنرێت.



PM:07:02:27/11/2024




ئه‌م بابه‌ته 136 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌