‌پسپۆڕان: زۆر دانیشتن مه‌ترسیداره‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌ زانكۆی كۆلۆرادۆ بۆلده‌ر و زانكۆی كالیفۆرنیا مه‌ترسی و زیانه‌كانی دانیشتنی زۆری ئاشكرا كردوه‌.

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر زیاتر له‌ 1000 كه‌س له‌ دانیشتوانی كۆلۆرادۆ ئه‌نجامدراوه‌ تیایدا هاتووه‌ "له‌دایكبوانی ساڵی 2000 هه‌فتانه‌ زیاتر له‌ 60 كاتژمێر داده‌نیشن به‌هۆی به‌كارهێنانی ئه‌پلیكه‌یشنی زووم و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و په‌خشی ڕاسته‌وخۆ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات و پیری پێشده‌خات"

تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌ ئه‌و گه‌نجانه‌ی‌ ماوه‌ی‌ 8.5 كاتژمێر ڕۆژانه‌ داده‌نیشن و وه‌رزش ده‌كه‌ن باشتر وایه‌ 30 خوله‌كی زیادده‌ ژالاكیان هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر ئاستی كۆلیسترۆڵ و قه‌باره‌ی‌ چه‌وری جه‌سته‌یان هه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر دانیشتن مه‌ترسیه‌كانی دانیشتنی زۆر كه‌م ناكاته‌وه‌.

ریان برۆیلمان مامۆستا له‌ زانستی بۆماوه‌زانی له‌ زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌ڵێت" گه‌نجان واده‌زانن پێكوته‌ی‌ دژه‌ پیریان وه‌رگرتوه‌، و كێشه‌یان نابێت ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نیان بگاته‌ 40 یان 60 ساڵ به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی‌ له‌ قۆناغێی ژیانیان ده‌یكه‌ن مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستیان دروست ده‌كات"

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ هه‌نگاوێكی باشه‌ بۆ پیادا چونه‌وه‌ به‌ چالاكی جه‌سته‌ی‌ به‌تایبه‌ت زۆر دانیشتن چونكه‌ مه‌ترسی و زیانی زۆری هه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ندروستی.


PM:07:02:02/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌