‌ڕێگایه‌كی ئاسان بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشت تاقیبكه‌ره‌وه‌



ته‌ندروستی‌ - 

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه‌ ئه‌نجامدانی یۆگا یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی‌ پشت ده‌دات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕاهێنانه‌ له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ ئه‌نجامبدرێت.

توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌ له‌گۆڤاری Jama Network Open بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ تیایدا هاتوه‌" ئه‌نجامدانی ڕاهێنانی یۆگا ته‌نانه‌ت له‌ڕێی ئه‌نته‌رنێته‌وه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری به‌شی خواره‌وه‌ی پشت، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی‌ ئه‌م ڕاهێنانه‌ ئه‌نجام ناده‌ن" 

ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر 140 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌ و ده‌رئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ڕاهێنانی یۆگایان ئه‌نجامداوه‌ و پێشتر ئازاری پشتیان هه‌بووه‌ به‌ڕێژه‌ی‌ %34 به‌كاهێنانی ده‌رمانی ئازار شكێنیان كه‌مكردۆته‌وه‌ و كوالیتی نوستنیان باشتر بوه‌"

هاوكات پێگه‌ی‌"هێلس ده‌ی‌" تایبه‌ت به‌ توێژینه‌وه‌ی‌ پزیشكی ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ یۆگا یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ ئازاری پشت، ئه‌م ڕێگا نه‌ریتیه‌ سودی هه‌یه‌"



PM:07:18:09/12/2024




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌