ته‌ندروستی -
هه‌ندێكجار له‌كاتی ئه‌نجامدانی جوڵه و چالاكی جیاواز جومگه‌كانی جه‌سته ته‌قه ته‌ق ده‌كات، به‌ڵام ئه‌مه له كوێدا ده‌نگێكی ئاساییه و كه‌ی ده‌نگه‌كه مانای ئه‌وه‌ی هه‌یه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره.
دكتۆره تاتیانا شاپۆڤالینكۆ پسپۆڕی نه‌خۆشی ڕۆماتیزمه‌یه باسی له‌وه كردوه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ر كه‌سێك ده‌نگ له جومگه‌كانی بێت له ئه‌نجامی جوڵه و چالاكی، به‌ڵام باشتر وایه له‌كاتی هه‌ستكردن به‌م حاڵه‌ته سه‌ردانی پزیشك بكرێت"
ده‌نگ له جومگه‌كان دروست ده‌بێت له ئه‌نجامی ته‌قینی بڵقی هه‌وای دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن كه له شله‌ی نێوان جومگه‌كاندا هه‌یه، هه‌ركات له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌نگانه هه‌ستت به ئازار كرد و ئه‌مه به‌رده‌وام بوو ئه‌وه مانای وایه له‌و شوێنه‌ی جه‌سته‌دا هه‌وكردن هه‌یه و پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ چاره‌سه‌ر و ده‌ستنیشانكردنی كێشه‌كه.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌شڵێت"هه‌ركات ئازار و سوربوونه‌وه له‌شوێنی ئه‌و جومگانه دروست بوو كه ته‌قه ته‌ق ده‌كات نابێت پشتگوێ بخرێت، باشتر وایه له ماندوبوون دوور بكه‌ویته‌وه و ئه‌و خۆراكانه بخۆیت كه سودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی"