‌نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری پە‎تای ئینفلۆنزا



ته‌ندروستی‌ - 

ئێستا ‎وەکو هەموو ساڵێک لە سلێمانی ئه‌م په‌تایه‌ بڵاوە، دكتۆر زانیار پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا نیشانه‌ و چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه‌ ده‌خاته‌ ڕوو.

نیشانەکان:

-سە‎رەتا قورگ ئێشە
-لە‎ش داهێزران
-لە‎رز و تا
-و‎وشک بوونەوە کۆکە و سەرئێشە

دە‎رهاویشتەکان:

لە‎ گەنج و لەش ساغ زۆربەی کات هیچ دەرهاویشتەی نییە، بەڵام نەخۆشییە کۆنەکانت زیندوو دەکاتەوە وەکو شەقیقە، کۆڵۆن و ئاڵۆشی  قورگ و لووت.

لە‎ پیری پەک کەوتە و لەوانەدا کە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە، مەترسیدارە، دەبێتە هەوکردنی سییەکان و ووروژاندنی نەخۆشییە درێژخایەنەکە.

یە‎کەم هۆکاری پەککەوتنی لە پڕی نەخۆشی شەکرە و سستی دڵ و پەک کەوتنی سییەکان نەخۆشییە درێژ خایەنەکە نییە بەڵکو زۆربەی کات پەتای ئینفلوێنزایە!

خۆ‎پاراستن:
کە‎ تووش بوویت خۆت قفل بکە لە ماڵەوە، تکایە کەس تووش مەکە بە خۆتەوە، هە‎روەکو کۆرۆنا دەست و پلی پاک و دەست گرتن بە دەم و لووتەوە لە کاتی کۆکە ما‎سک کردن.

کو‎تان:
زۆر گرنگە، دەبوو لە مانگی ۱٠ ئەو کەسانە خۆیان بکوتایە، من لەم پەیجەوە هەر ئەوکات بانگەوازم بۆ کرد.

چا‎رەسەر:
گە‎نج و لەش ساغ: پشوودان و پاراستۆل و شلەمەنی، پیر‎ و پەک کەوتە و خاوەن نەخۆشیی درێژ خایەن: دەست بە جێ سەرانی پزیشک بکات بە‎ هیچ شێوەیەک لەغەیری پزیشک چارەسەر وەرنەگریت.



PM:08:31:30/01/2025




ئه‌م بابه‌ته 56 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌