ته‌ندروستی -
توڕه‌ی یه‌كێكه له‌و هه‌سته سروشتی و ته‌ندروستانه‌ی كه مرۆڤ هه‌ستی پێده‌كات، زۆر كه‌س ئاسته‌نگیان هه‌یه له هێشتنه‌وه‌ی توڕه‌ییه‌كه‌یان له كۆنتڕۆڵی خۆیاندا، ئه‌مه‌ش گرفتی زۆری به‌دواوه‌یه.
پسپۆڕانی ده‌رونی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، مرۆڤ ده‌توانێت به سوود وه‌رگرتن له چه‌ند هه‌نگاوێكی سادده كۆنترۆڵی توڕه‌ی خۆی بكات له‌كاتێكدا نیشانه‌كانی توڕه‌ی بریتیه له"زیادبوونی لێدانه‌كانی دڵ، هه‌ناسه‌دان به‌خێرایی، توندكردنی شان و له‌پی ده‌ست"، پاش هه‌ستكردن به‌م نیشانانه باشتره هه‌تا ژماره 10 بژمێریت و هه‌ناسه به‌هێواشی بده‌ین.
وه‌رزشكردن و ڕێ ڕۆیشتن و مه‌له‌كردن و یۆگا باشترین ئه‌و چالاكیانه‌ن ده‌كرێت له‌كاتی توڕه‌یدا ئه‌نجامبدرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی نیشانه‌كانی توڕه‌بوون، هاوكات نوستن وه‌ك پێویست و نوستن و سه‌ماكردن و وێنه‌كێشان چه‌ند چالاكیه‌كی دیكه‌یه ده‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توره‌ی به‌كاربهێندرێت.
ده‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كرێت، مرۆڤ ده‌توانێت توڕه‌ییه‌كانی له‌گه‌ڵ كه‌سێك باس بكات كه متمانه‌ی هه‌بێت پێی و ته‌ركیز مه‌خه‌ره سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه توڕه‌ت ده‌كات.