ته‌ندروستی -
پسپۆڕی بواری خۆراك" شۆن ستسڤنسۆن" باس له كاریگه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ری نوستن ده‌كات له‌سه‌ر كێشی له‌ش كه هه‌موان ده‌توانن سوودی لێوه‌ربگرن.
ئه‌م پسپۆڕه‌ی بواری خۆراك ده‌ڵێت" له‌ڕێی كۆنترۆڵكردنی كاتی نوستن ده‌كرێت كۆنترۆڵی كێشی له‌ش بكرێت" ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی شیكاگۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
له‌توێژینه‌وه‌كه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداریان كردوه ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 8 كاتژمێر نوستوون به‌هۆیه‌وه %50 زیاتر كێشی له‌شیان له‌ده‌ستداوه به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی شه‌و و ڕۆژێك ته‌نها 5 كاتژمێر نوستوون.
ستسڤنسۆن باسی له‌وه كردوه نوستن ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر كێشی له‌ش نابێت به‌ڵكو هۆكاره بۆ له‌ده‌ستدانی ماسولكه و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كار له سیستمی زینده‌چالاكی له‌ش ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و پاش خواردن دووه‌م هۆكاره كاریگه‌ری له‌سه‌ر زینده‌چالاكی له‌ش ده‌بێت.