‌ئایا نه‌خۆشی بیرچوونه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ ؟



ته‌ندروستی‌ - 

نەخۆشی لەبیرچوونەوە یەکێکە لە نەخۆشییە زۆر باوەکان کە بەهۆی تێکچوونی ئەو ناوچانەی مێشکەوە ڕوودەدات کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە کارکردنی بیرەوەریدا، دكتۆر عه‌لی پزیشکی پسپۆری نەشتەرگەری مێشک و فەقەرات و دەمار له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی‌ باسده‌كات.
 
‎هۆکاری لەبیرچوونەوە زۆرن، لە%60  حاڵەتەکانی لەبیرچوونەوە بەهۆی نەخۆشی ئەلزەهایمەرەوەیە ،وە لە %40  حاڵەتەکان بەهۆی هۆکاری ترە. زۆر گرنگە هۆکاری لەبیرچوونەوەکە دەستنیشان بکرێت بۆ پێدانی چارەسەری گونجاو.

هۆکارەکانی لەبیرچوونەوە:
1-کەمی ڤیتامینی B1، B12
2-گرێی مێشک
3-جەڵتەی مێشک /خوێنبەربوونی مێشک
4-کۆبوونەوەی شلە لە مێشکدا
5-هەوکردنی مێشک

ئایا نەخۆشی لەبیرچوونەوە چارەسەری هەیە ؟
بەڵێ، چارەسەری نەخۆشی لەبیرچوونەوە بەندە بە هۆکارەکەی

1-لە حاڵەتی گرێی مێشکدا، ئەگەر گرێیەکە گەورە بوو ئەوە پێویستە بە نەشتەرگەری ئەو گرێیە لاببرێت

2-ئەگەر هۆکاری نەخۆشی لەبیرچوونەوە کۆبوونەوەی شلە بوو لە مێشکدا، بۆرییەک (صەمام) دادەنرێت ، سەرێکی بۆرییەکە لە یەکێک لە ناوپۆشەکانی مێشکدا دادەنرێت پاشان بۆرییەکە لە ژێر پێستدا دەگوازرێتەوە بۆ بەشێکی دیکەی لەش، وەک گەدە یان سک. ئەمەش یارمەتی هەڵمژینی شلەی زیادەی مێشک دەدات بە ئاسانی و چارەسەر کردنی کێشەی لە بیرچوونەوە.

3-لە حاڵەتی خوێنبەربوونی مێشک (جەڵتە) ئەگەر خوێنبەربوونەکە گەورە بوو، ئەوە پێویستی بە نەشتەرگەرییە بۆ دەرهێنانی خوێن لە مێشک و کەمکردنەوەی فشاری ناو مێشک یان چاککردنی خوێنبەرەکانی مێشک.

4-لە حاڵەتی کەمی ڤیتامینی B1، B12، ئەوە بە وەرگرتنی ڤیتامینات چارەسەر دەکرێت.



PM:09:04:05/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌