ته‌ندروستی -
زه‌نجه‌بیل یه‌كێكه له باوترین ئه‌و به‌هاراتانه‌ی تامێكی تیژ و تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ خواردنه هه‌مه‌جۆره‌كاندا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م چوار سووده‌ی زه‌نجه‌بیل بزانیت ئه‌وه ڕه‌نگه بۆ ژه‌مه خۆراكیه‌كانی ڕۆژانه‌ت زیادی بكه‌یت.
زه‌نجه‌بیل مێژوی به‌كارهێنانی بۆ سه‌رده‌مانێك پێش ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام هێشتا له پزیشكی جێگره‌وه‌دا تایبه‌تمه‌ندی خۆی له‌ده‌ست نه‌داوه و چه‌ندین سوودی ته‌ندروستی هه‌یه ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه هۆكاری سه‌ره‌كی بێت.
1- مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی كه‌مده‌كاته‌وه:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌هارانه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆر باشی مادده‌ی دژه هه‌وكردن و ئۆكسانه وه‌ك شوگۆل و زه‌نجبیرۆل كه هه‌ریه‌كه‌یان دژه هه‌وكردن و دژه ئۆكسانێكی به‌هێزن.
به‌تێپه‌ڕبوونی كات چاره‌سه‌ر نه‌كردنی هه‌وكردن هۆكاری توشبوونه به نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك شه‌كره و نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن، خواردنی زه‌نجه‌بیل ئه‌م ئه‌گه‌رانه كه‌مده‌كاته‌وه.
2- هێڵنجدان كه‌مده‌كاته‌وه:
بۆ هه‌ندێك حاڵه‌ت كه‌مرۆڤ تیایدا توشی هێڵتجدان ده‌بێت، ده‌كرێت سوود له‌م به‌هاراته وه‌ربگیرێت چونكه گه‌ده ئارام ده‌كاته‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و گوێزه‌ره‌وه ده‌ماریانه ده‌بێت كه به‌رپرسن له‌پرۆسه‌ی هه‌رسكردن.
3- كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌نجه‌بیل دژه هه‌وكردنه ئه‌وه‌ش واده‌كات ئازاری جومگه و پشت و ته‌نانه‌ت سه‌رئێشه‌ی نیوه‌ی كه‌مبكاته‌وه.
4-كۆنترۆڵی ئاستی شه‌كری خوێن ده‌كات:
هه‌ندێك توێژینه‌وه ئاشكرایان كردوه هه‌ندێك له‌توشبوان به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م یان شه‌كره‌ی دووگیانی ده‌توانن سوود له زه‌نجه‌بیل وه‌ربگرن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به‌شه‌كره چونكه زه‌نجه‌بیل یارمه‌تی به‌رهه‌مێنانی ئه‌نسۆلین ده‌دات بۆ ڕێكخستنی ئاستی شه‌كری خوێن.
به‌ڵام كاریگه‌ری لاوه‌كیشی هه‌یه
ئه‌گه‌رچی زه‌نجه‌بیل سوودی زۆره به‌ڵام زۆر گرنگه به وریاییه‌وه بخورێت، زۆر خواردنی زیان به كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌گه‌یه‌نێت قڕقێنه و سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و سكچوون و ئاوسانی گه‌ده باوترین نیشانه‌كانی پاش زۆر به‌كارهێنانی ئه‌م به‌هاراته‌یه.