ته‌ندروستی -
پزیشكی پسپۆری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ"ئه‌زامات بیمۆكانۆڤ" ئاگای ده‌دات له مه‌ترسییه‌كانی خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كان، به‌تایبه‌ت بۆ هه‌رزه‌كاران.
له‌دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ پێگه‌ی " aif.ru" ئه‌م پزیشكه وتویه‌تی" خواردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ووزه به‌خشه‌كان هۆكاره بۆ ماندوبوونی كۆئه‌ندامی ده‌مار، نه‌مانی ئاره‌زووی نانخواردن، تێكچوونی نوستن، زیادبوونی ئاڵۆشی كۆڵۆن و سترێس و گرفت له دڵ و كۆئه‌ندامی هه‌رس و ده‌مار"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" له‌ناو خواردنه‌وه ووزه‌به‌خشه‌كان پێكهاته‌ی سودبه‌خشی وه‌ك L-carnitine و ڤیتامین B, C هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ندین پێكهاته‌ی زیانبه‌خش هه‌یه بۆنمونه له لیترێك خواردنه‌وه‌ی ووزه به‌خش 100 گرام شه‌كر هه‌یه، كه هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی گلوكۆزه له‌خوێندا، ئه‌مه‌ش په‌ستان له‌سه‌ر په‌نكریاس دروستده‌كات و هۆكاری زیادبوونی كێش و مه‌ترسی توشبوونه به شه‌كره.
هه‌ر قتویه‌كی ووزه‌به‌خش كه نیو لیتره به نزیكه‌ی بڕی 50-150 میلیگرام كافاین ی تیادایه، ئه‌وه‌ش بۆ منداڵان و هه‌رزه‌كاران مه‌ترسیداره واده‌كات ده‌ردانی هۆرمۆنی ئه‌درنالین زیاد ببێت و په‌ستانی خوێن و تێكڕای لێدانه‌كانی دڵ زیاد ده‌كات.
ئه‌م پزیشكه ئاگای ده‌دات له مه‌ترسی كه‌مخه‌وی به‌هۆی خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كان به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر هه‌رزه‌كاران، چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ده‌ماریان به‌جێده‌هێڵێت.