مێسی ئامۆژگاری خلێفی كردووە بۆ گواستنەوەی هاری كەین



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

مێسی ئەستێرەی پێشووی پاریس سانجێرمان ئامۆژگاری ناسر خلێفی كردووە گرێبەست لەگەڵ هاری كەین واژوو بكەن.

مێسی دوو وەرزی ڕابردووی لە ڕیزەکانی پاریس سانجێرمان بەسەر بردبوو، پێش ئەوەی لەم هاوینەدا بە خۆڕایی بڕوات، کاتێک پەیوەندی بە ئینتەرمیامی کرد.

وە تۆڕی جیهانی "گۆڵ” بە گێڕانەوەی "RMC”ی فەرەنسی بڵاویکردەوە کە مێسی ئامۆژگاری ناسر خلێفی سەرۆکی پاریس سانجێرمان کردووە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ هاری كەین واژوو بكات

ڕوونیکردەوە کە کۆبوونەوەیەک لە نێوان مێسی و خلێفی ئەنجامدرا، لە کۆتایی وەرزی ڕابردوودا، بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی تیپەکە و دیاریکردنی ئەوەی کە چی کەم بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، مێسی ئامۆژگاری خلێفی کردووە لە پێویستی گواستنەوەی هاری کەینی ئەستێرەی تۆتنهام، چونکە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بینیویەتی پاریس سانجێرمان پێویستی بە یاریزانێکی وەك كەین  هەیە بۆ ئەوەی لە چامپیۆنزلیگ ئەنجامیان هەبێت.


PM:03:28:26/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 1592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌