پێشمهرگه سپۆرت -
بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەئەگەری ڕۆشتنی ئەنچیلۆتی دەیانەوێت ئەلۆنسۆ بکەنە ڕاهێنەری یانەکە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکانی ئەوروپا لەماوەکانی ڕابردوو بڵاویانکردەوە کە کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی کۆتا وەرزی خۆی وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدی بەڕێدەکات و یانەی شاهانەش بەتەواوی خۆی بەو ئەو ڕاهێنەرە یەکلاکردوەتەوە کە دوای کارلۆ دەبێتە ڕاهێنەری یانەکە.
تۆڕی ڕیلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد کە باشترین و سەرەکیترین بژاردە لای کارگێڕی ڕیاڵ مەدرید چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی ڕاهێنەری ئێستای بایەرلیڤەرکوزنی ئەڵمانیە تا لەداهاتوودا ببێتە ڕاهێنەری یانەکە.