پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق دوا یاری خۆی له پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا ئه‌نجام دا .
له نێو هۆڵی شه‌هیدان ، له شاری ئورومیه‌ی ولاَتی ئێران ، هه‌ڵبژارده‌ی باله‌ی عێراق دوا یاری له پاڵه‌وانێتیه‌كه ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی هندستان بۆوه ، له‌و یارییه‌دا دووباره ، یاریزانانی عێراق نه‌یان توانی سه‌ركه‌وتووبن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی سێ سێتی یه‌كلایه‌نه دۆڕاندوو به پله‌ی 12 ی ڕیزبه‌ندی ماڵئاواییان له یارییه‌كانی 22 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی ولاَتانی ئاسیا كرد .