پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له دوای كۆتاهاتنی پاڵه‌وانێتی باله‌ی جیهان ، یەکێتی نێودەوڵەتی تۆپی بالە ( FIVB ) ڕیزبەندی هەڵبژاردەکانی بۆ ساڵی 2023 کوڕان و کچان ڕاگەیاند .
له‌و ڕیزبه‌ندییه هاتووه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان هەڵبژاردەی پۆڵندا پلەی یەکەمی گرتووە و ئه‌مریکا دووەمه و ئیتاڵیا له پله‌ی سێهه‌می ڕیزبه‌ندی یه .
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هەڵبژاردەی قه‌ته‌ڕ له پله‌ی 17 ی ڕبزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانه و ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه ئاستی به‌ره‌و پێش چووه ، هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كوڕان ، تونس له پلەی 19 ی ڕیزبه‌ندیه و مصر پلەی 20 گرتووە .
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له پله‌ی 83 هه‌مینی ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهانه .
له‌سه‌ر ئاستی كچان ، توركیا یه‌كه‌مه و ئه‌مریكا و صربیا دووه‌م و سێهه‌من ، هه‌روه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له ڕیزبه‌ندی هه‌ڵبژارده‌كانی جیهان بۆ ئاستی كچان ناوی تۆمار نه‌كراوه .