پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت کڤارا بکاتە جێگرەوەی کیلیان مباپێ.
تا ئێستا داهاتووی کیلیان مباپێ دوای ئەم وەرزەی ئێستا نادیارە، چونکە ئیدارەی پاریس سانجێرمان ئامانجی هێشتنەوەی یاریزانەکەیە لەکاتێکدا هێرشبەرە فەرەنسییەکە دەیەوێت بەخۆڕایی بڕوات.
لە چەند مانگی ڕابردوودا چەندین ڕاپۆرت و لێدوانی فەرمی لەنێوان کیلیان مباپێ و ئیدارەی پاریس سانجێرمان بڵاوکرایەوە کە ناسر خلێفی سەرۆکایەتی دەکات، کە دەیانویست گرێبەستی یاریزانەکە نوێبکەنەوە یان لە کاتی گواستنەوەکانی هاوینەدا بڕوات.
بەگوێرەی ماڵپەڕی "fichajes"، پاریس سانجێرمان دەستنیشانی جێگرەوەی کیلیان مباپێی کردووە ئەگەر بەنیازی ڕۆشتن بێت، ئەویش ئەستێرەی ناپۆلی، کڤاراسخێلیا، تەمەنی ٢٢ ساڵە.
ئۆریلیۆ دی لۆرانتیس، سەرۆکی یانەی ناپۆلی 170 ملیۆن یۆرۆی داناوە بۆ ئەوەی دەستبەرداری کڤاراستکێلیا بێت.