وێستگە سپۆرت-
یانەی بهرشهلۆنه بە ئەنجامێکی یهكلایهنه لە یانەی ڕیاڵ بیتسی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی پێنجی خولی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە میوانداری بیتسی کرد، یارییەکە 5-0 لە سودی بەرشەلۆنە کۆتاییهات.
پێنج گۆڵەکەی بەرشەلۆنە جواو فلێکس و لیڤاندۆڤسکی و فیران تۆرێس و ڕافینها و کانسێلۆ لە خولەکەکانی 25 و32 و 62 و 66 و 81 تۆماریان کرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەکانی بەرشەلۆنە بووە 13 خاڵ و بە کاتی چووە پلەی یەکەم.