پێشمهرگه سپۆرت -
وادەی دوورکەوتنەوەی جۆلیۆس کۆندی بەرگریکاری یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگاکان ئاشکرا دەبێت
کۆندی بەرانبەر یانەی گرانادا بە ناچاری لە تایمی یەکەم بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت
بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی یانە کەتەلۆنییەکە، کۆندێ تووشی ئازارێکی زۆر بووە لە ئەژنۆی چەپیدا.
ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، کۆندێ بۆ ماوەی 5 هەفتە لە بەرشەلۆنە دووردەکەوێتەوە.
کۆندێ لە یارییەکانی بەرامبەر بلباو و شاختار و ڕیال مەدرید و ڕیال سۆسیداد بەشداری ناکات.