‌ڤینسیۆس لە پاش یارییەکە بەیاننامەیەکی‌ فەرمی‌ بڵاو کردەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی، هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید دوای ڕووداوەکانی یارییەکەی یانەکەی بەرامبەر سێڤییا، بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە.

ڤینیسیۆس لە ڕێگەی هەژمارە فەرمییەکانی سۆشیال میدیاوە نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە سیڤیلیا دەکەین کە دەستوەردانی خێرایان کرد لە ئەڵقەیەکی تری دڵتەزێن لە تۆپی پێی ئیسپانیا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەداخەوە توانیم دەستم بگات بە ڤیدیۆ کلیپی کردەوەیەکی تری ڕەگەزپەرستانە لە یارییەکەی شەممەدا، ئەمجارەیان لەلایەن منداڵێکەوە ئەنجامدراوە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: زۆر بەداخەوەم کە کەس نییە فێرتان بکات، وەبەرهێنان دەکەم، وەبەرهێنانێکی زۆر دەکەم لە پەروەردە لە بەرازیل بۆ ڕاهێنانی هاوڵاتیان بۆ بارودۆخی جیاواز لەم دۆخە.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەمڕۆ لایەنەکانی ڕەگەزپەرستی لە ماڵپەڕەکاندا بڵاودەکرێنەوە، وەک چۆن لە زۆر بۆنەی دیکەدا ڕوودەدات.

ڤینیسیۆس ئاماژەی بەوەدا: "هیوادارم دەسەڵاتدارانی ئیسپانیا بەشداری خۆیان بکەن و بۆ هەمیشە یاساکە بگۆڕن، پێویستە ئەم کەسانەش بە شێوەیەکی تاوانکاری سزا بدرێن."

لە کۆتاییدا وتی: "ئەمە هەنگاوێکی یەکەمی گەورە دەبێت بۆ ئامادەکاری بۆ مۆندیالی ٢٠٣٠ و ئامادەم یارمەتیدەر بم. ببورن بۆ دووبارەکردنەوەی بابەتەکە، بەڵام ئەمە کەیسی ژمارە ١٩یە، کە ڕووبەڕووم دەبێتەوە".

سێڤییا دوای یارییەکە بەیاننامەیەکی فەرمی سەبارەت بە ڕووداوێکی ڕەگەزپەرستانە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: یانەی سێڤییا ئاگادارتان دەکاتەوە کە دوای دۆزینەوەی ڕەفتاری ڕەگەزپەرستانە و بێگانەپەرستانە لەلایەن هاندەرێکەوە لە یاریگاکانیدا، کارمان کرد بۆ ناسینەوەی و دەرکردنی لە یاریگاکە”.


PM:02:15:22/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌