پێشمهرگه سپۆرت -
رامۆس بەرگریکاری یانەی سیڤیلیە چۆتە ژووری جل گۆڕینی ریاڵ مەدرید و داوای لیێبوردنی لە دوو یاریزانە کردووە
رۆژنامەی مارکا رایگەیاند کە سێرجیۆ ڕامۆسی بەرگریکاری یانەی سییڤیا دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە لەسەر رووداوەکانی نێو یاریەکە داوای لێبوردنی لە یاریزانانی یانەی ڕیال مەدرید کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە ڕامۆس دوای یارییەکە چووە ژووری جلگۆڕینی مێرێنگێ بۆ ئەوەی سڵاو لە ژمارەیەک لە هاوڕێکانی بکات و داوای لێبوردنی لە دوو یاریزان کەووە ئەویش جود بێلینگهام و ئێدواردۆ کاماڤینگا بە هۆی گرژی نێوانیان لە کاتی یارییەکە.
رۆژنامەکە دووپاتیکردەوە کە رامۆس زیاتر لە 45 خولەک لە ژووری جلگۆرینی یانەی ریاڵ مەدرید ماوەتەوە و کۆتا کەس بووە لەگەڵ مۆدریچ یاریگایان بەجێهێشتووە.