پێشمهرگه سپۆرت -
هەڵبژاردەی فەڕەنسا بە 14 گۆڵی بێ وەڵام لە جەبەل تاریقی بردەوە .
لە یارییەکانی جەولەی نۆیەمی پاڵاوتنی یۆرۆ و لە کۆمەڵەی دووەم فەڕەنسا میوانداری جەبەل تاریقی کرد و یارییەکە 14-0 لە سودی فەڕەنسا کۆتییهات .
14گۆڵەکەی فەڕەنسا سانتۆس بە هەڵە و مارکۆس تورام و زیری و مباپێ سێ گۆڵ و جۆناسان کلوس و کومان دوو گۆل و عوسمان دیمبیلی و ربیۆت و فۆفۆنا و جیرۆد دوو گۆڵ تۆماریان کرد و بەو بردنەوەیە خاڵەکانی فەڕەنسا بووە 24 خاڵ و لە پلەی یەکەمدایە .