‌ڕیاڵ مەدرید و تۆتنهام شەڕ لەسەر بیلینگهامی‌ نوێ دەکەن



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە، تۆتنهام چاودێری جۆبی بیلینگهام  دەکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری گواستنەوەی‌ جۆبی لە داهاتوودا.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تۆتنهام چاودێری ئەو یاریزانە دەکات لەو کاتەوەی کە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا ئارەزووی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەربڕی کاتێک هێشتا یاریزان بوو لە بیرمینگهام.

زەسەن ئارەزووی ڕیال مەدریدی پشتڕاستکردبووەوە بۆ گواستنەوەی بێلینگهامی لاو بۆ ئەوەی پەیوەندی بە برا گەورەکەیەوە بکات لە یانەی‌ شاهانە 

زەسەن باس لەوەش دەکات یانەی ڕیال مەدرید پێشتر نێردراوی‌ ناردووە بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ ئەو یاریزانە لاوە بکەن لەکاتی بەشداریکردنی لەگەڵ هەڵبژاردەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بۆ خوار 19 ساڵان.

جۆبی بێلینگهام تەمەنی 18 ساڵە، لە یاریکردندا وەک یاریزانێکی هێڵی ناوەڕاستی هێرشبەر دەردەکەوێت، مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوو لە بیرمینگهامەوە ڕووی لە یانەی سەندەرلاند کردووە، جۆبی 17 یاری یاری بۆ سەندەرلاند کردووە، 3 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکی دروست کردووە.



PM:07:09:20/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌