پێشمهرگه سپۆرت -
پێگهی سكای سپۆرتی جیهانی راستی حهزی ئارتێتا بۆ جێهێشتنی ئارسیناڵ له كۆتایی ئهم وهرزه ئاشكرا دهكات
میکێل ئارتێتا تا ساڵی ٢٠٢٥ گرێبەستێکی لەگەڵ ئارسناڵی دووەمی خولی ئینگلیزی هەیە.
بەڵام دوێنێ یەکشەممە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسپانیا دەرکەوتن و ئاماژەیان بەوەدا کە ئارتێتاچاوەڕێی جێهێشتنی ئارسناڵ دەکات لە کۆتایی وەرزی ئێستا، ٢٠٢٣/٢٠٢٤
بەڵام پێگهی سکای سپۆرتی جیهانی ئەو هەواڵانەی ئیسپانیا ڕەتکردەوە و دووپاتیکردەوە کە ئارتێتا بەنیازی ئەوە نییە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یاریگای ئیمارات جێبهێڵێت.
ڕوونیشیکردەوە، ڕاهێنەری ئیسپانی هیچ پلانێکی نییە بۆ ئەوەی لە هاوینی داهاتوو ئارسناڵ جێبهێڵێت، ئەمەش مانای وایە ڕاپۆرتە ئیسپانییەکان هەڵەن.