پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامهی ماركا وردهكاری گرێبهستهكهی مباپێی لهگهڵ ڕیاڵ مهدرید ئاشكرا كرد و دهڵێت تا ساڵی 2029 بۆته یاریزانی ڕیاڵ مهدرید.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بۆمبێکی تەقاندنەوە و لە هەواڵێکی بەپەلە رایگەیاند کیلیان ئێمباپێ گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید واژۆ کرد.
رۆژنامەی مارکا نزیک لە ریاڵ مەدرید رایگەیاند گرێبەستەکەی ئێمباپێ لەگەڵ شاهانەکان بۆ پێنج ساڵە و ئەم یاریزانە فەرەنسییە تاکو ساڵی 2029 درێسی مێرەنگی دەپۆشێت.
رۆژنامەی مارکا ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی ئێمباپێی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ئاشکرا کردووە و ئەم ئەستێرە فەرەنسیە دەبێتە خاوەنی بەرزترین مووچە لەگەڵ شاهانەکان، ئێمباپێ پارەی شیرینی گرێبەستەکەی دابەزاندووە کە کەمترە لە 130 ملیۆن یۆرۆ، بەکۆی گشتی کیلیان ئێمباپێ ساڵانە نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆی دەست دەکەوێت.