پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی ڕیال مەدرید سەبارەت بە چارەنووسی هێرشبەرە ئیسپانییەکەی خۆسیلۆ بڕیارێکی داوە.
لە هاوینی ڕابردوو یانەی شاهانە به خواستن له یانهی ئیسپانیۆلهوه خۆسیلۆی گواستهوه یانهكهی به نیو ملیۆن یۆرۆ بۆ یهك وهرز لهگهڵ بژاردهی كڕینهوهی ههمیشهیی
یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکە لەم وەرزەدا 13 گۆڵی تۆمارکردووە و 4 ئەسیستیشی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کردووە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی "ئاس"ی ئیسپانی، مێرێنگێ بژاردەی کڕینی خۆسیلۆ بۆ هەمیشەیی چالاک دەکات، بە نرخی تەنها یەک ملیۆن و نیو یۆرۆ.
لای خۆیەوە خۆسیلۆ ئامادەیە لە ڕیال مەدرید بەردەوام بێت، بەڵام زەحمەتە بتوانێت جێگەی سەرەکی لە پێکهاتەی تیپەکەدا تەرخان بکات، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەستێرەی فەرەنسی کیلیان مباپێ کە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی شاهانە.