‌ڕیاڵ مەدرید لەم دۆخەدا تیۆ هێرناندز دەگوازێتەوە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ناوی تیۆ هێرناندێزی بەرگریکاری فەرەنسی، یاریزانی یانەی ئەیسی میلان، ئەگەری گواستنەوەی بۆ یانەی ڕیال مەدرید لە میرکاتۆدا هەیە.

هێرناندێز لەگەڵ میلان ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات، هەروەها سەرنجی گەورەترین یانە ئەوروپیەکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردۆتەوە، ئەگەر یانەی‌ شاهانە شکست بهێنێت لە گواستنەوەی‌ ئەلفۆنسۆ دەیڤز   ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن ئەوا یانەکە هەو بۆ گواستنەوەی‌ تیۆ هێرناندێزە دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە بارودۆخەکە سەبارەت بە ئەلفۆنسۆ دەیڤس یاریزانی کەنەدی گۆڕاوە، چونکە ڕەنگە گرێبەستێکی نوێ واژۆ بکات کە بۆ ماوەیەکی درێژتر لەگەڵ بایرن میونشن بمێنێتەوە.

جێگای سەرنجە تیۆ یاریزانی یانەی ڕیال مەدرید بووە، لە هاوینی 2019 بە بڕی 22.8 ملیۆن یۆرۆ بە میلان فرۆشراوە.

هێرناندێز لە 213 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ میلان کردووە و 29 گۆڵی تۆمارکردووە و 39 گۆڵیشی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.


PM:04:22:12/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌