‌کاردانەوەی‌ ناگلیسمان پاش بردنەوە گەورەکەیان لە سکۆتلەندا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ناگلیسمان دوپاتیکردەوە دڵخۆشە بە ئاستی هەڵبژاردەکەی و یارییەکی‌ باشیان ئەنجامداوە.

دوای یاریەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و سکۆتلەندا، جولیان ناگلیسمانی راهێنەری مانشافت رایگەیاند، هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات بەو نمایشەی یاریزانەکانی پێشکەشیان کرد لە یاریگادا، تا کۆتا خولەکیش سەرنجی تەواویان لەسەر یاریەکە بوو.

دەشڵێت، یاریزانەکانیشم دەزانن ئەوەی بەدەستمان هێنا هەنگاوی یەکەم بووە و دەبێت بە هەنگاوی دووەم لە چوارشەممەی داهاتوودا بگەینە قۆناغی 16، گرنگ ئەوە بوو چەند یاریزانێکی جیاواز گۆڵەکانیان تۆمارکرد.

رونیشیکردەوە، دڵخۆشم بە ئاستی جەمال موسیالا و شایستەی ئەوەیە هەموو یاریەک سەرەکی بێت، ئەو لە مۆندیالی 2022 هەلی گەورەی لەدەستداوە بەڵام ئێستا کاری گەورە ئەنجامدەدات، ئێستا یاریزانەکان پێویستە رۆژێک پشوو بدەن.


PM:07:59:15/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 496 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌