ڕیاڵ مەدرید نزیکە لە ئەنجامدانی‌ گرێبەستێکی‌ نوێ



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

یانەی ڕیال مەدرید نزیکە لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی نوێ بۆ بەهێزکردنی ڕیزەکانی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەدا.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مارکا"ی ئیسپانی، یانەی ڕیال مەدرید لەگەڵ لێنی یۆرۆی بەرگریکاری فەرەنسی یانەی لیل گەیشتووەتە ڕێککەوتن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕیال مەدرید پێشتر ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر مەرجە شەخسییەکان لەگەڵ یۆرۆ، کە هاوکات مانچستەر یونایتد و لیڤەرپوول و پاریس سانجێرمانیش گرنگی پێدەدرێت.


یاریزانە تەمەن 18 ساڵەکە پێی باشە ڕووبکاتە پایتەختی ئیسپانیا، ئەمەش شتێکە کە ئیدارەی لۆس بلانکۆس بەباشی ئاگادارە و بەنیازە گفتوگۆ لەگەڵ یانەکەی دەستپێبکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لیل داوای 50 بۆ 60 ملیۆن یۆرۆ دەکات بۆ ئەوەی دەستبەرداری‌ لینی‌ یۆرۆ بێت،بەڵام ڕیاڵ مەدرید تەنها دەیەوێت 40 ملیۆن یۆرۆ بدات .



PM:06:38:20/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 704 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌