بایرن میونخ چاوی‌ لە ئەستێرەیەکی‌ مانچستەر سیتییە



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - 

ئیدارەی بایرن میونشن هەوڵی بەهێزکردنی تیپەکەی دەدات و چاوی لەسەر بێرناردۆ سیلڤای ئەستێرەی مانچستەر سیتی داناوە.

بایرن میونشن خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی وەرزی داهاتوو بە بەهێزترین پێکهاتە لەژێر سەرکردایەتی ڤینسێنت کۆمپانی ڕاهێنەری نوێ.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕۆژنامەی دەیلی ستاری‌ بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، بایرن میونشن بەجدی بیر لە بیرۆکەی گرێبەستکردن لەگەڵ سیلڤا دەکاتەوە، کە گرێبەستەکەی لەگەڵ سیتی هەیە کە تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٦ درێژدەبێتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە گرێبەستەکەی بێرناردۆ سیلڤا لەگەڵ سیتی بڕگەی ئازادکردنی لەخۆگرتووە بە بەهای 50 ملیۆن پاوەند.

بایرن میونشن دەبێت ئۆفەرێکی بەهێز پێشکەش بکات بۆ ئەوەی مانچستەر سیتی بە بیرۆکەی فرۆشتنی سیلڤا ڕازی بکات.

بێرناردۆ لە 355 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان یاری بۆ سیتی کردووە و 66 گۆڵی تۆمارکردووە .



PM:09:03:25/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌